وەسفی کۆرسی: Practical Hardware Hacking Tools
بەخێربێن بۆ جیهانی دروستکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی هاکینگ!
لەم کۆرسەدا،بەڕێزتان فێر دەبین چۆن بە بەکارهێنانی بۆردی ESP32، ئامرازی پێشکەوتووی سیکیوریتی بۆ تاقیکردنەوەی سیستەمەکان (Penetration Testing) دروست بکەیت. ئەمە خولێکی تەواو کردارییە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە پسپۆڕی لێهاتوو لە بواری هاردوێر هاکینگدا.
ئەو تەوەرە سەرەکییانەی لەم کۆرسەدا فێریان دەبیت:
Wireless & Phishing Attacks: کارکردن لەسەر فیرموێری Bruce و ESP32 Marauder بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی Deauth، گرتنی Handshake (EAPOL)، و دروستکردنی Evil Portal بۆ گرتنی پاسۆردهکان.
Drone Security (Detection & Jamming): فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی ESP32 وەک Drone Detector بۆ ناسینەوەی سیگناڵی درۆنەکان لە دەوروبەرت، لەگەڵ تێگەیشتن لە چەمکی Jamming بۆ پچڕاندنی پەیوەندی نێوان کۆنتڕۆڵ و درۆنەکە.
Bluetooth & BLE Spam: فێربوونی شێوازی تێکدانی سیگناڵی بلوتووس و ناردنی سپامی بێزارکەر بۆ مۆبایلەکانی (Android & iOS).
Universal Remote & IR: دروستکردنی ئامێری TV-B-Gone و کۆنتڕۆڵی گشتگیر بۆ کوژاندنەوەی سپلیت و تەلەفزیۆنەکان لە ڕێگەی تیشکی ژێر سوور (Infrared).
BadUSB & Rubber Ducky: بەکارهێنانی بۆردی ATtiny85 (Digispark) بۆ ئەنجامدانی هێرشی Keystroke Injection، کە تێیدا مۆبایل یان لاپتۆپەکە وا دەزانێت کیبۆردێک بەستراوە و فەرمانەکان بە ئۆتۆماتیکی جێبەجێ دەکات.
RFID Cloning: فێربوونی خوێندنەوە و کۆپیکردنی کارتەکانی چوونەژوورەوە بە بەکارهێنانی مۆدیۆلی RC522.
Hardware Assembly: فێرکاری هەنگاو بە هەنگاو بۆ بەستنی پارچەکان لەسەر Breadboard و فلاشکردنی فیرموێرە پڕۆفیشناڵەکان.