تێڕوانینێکی گشتی بۆ کۆرسی ( NetworKing : IT and Cybersecurity )
Level: Beginner and Intermediate
ئەم خولە پێشەکییەکی گشتگیرە بۆ بابەتە بنەڕەتی و ناوندیەکانی نێتورک و پاراستنی نێتۆرک. فێرخوازەکان فێری (نێتۆرک، پرۆتۆکۆڵەکان، مۆدێلەکانی پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیاکان) دەبن کە بڕبڕەی پشتی نێتۆرک پێکدەهێنن. هەروەها چەمکە سەرەکییەکانی پێویست بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی دیزاینکردن و جێبەجێکردن و بنیاتنان و پاراستنی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر دەگرێتەوە.
هەروەها خولەکە بنەماکانی ئاسایشی تۆڕەکان (Network Security) دەناسێنێت، کە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن تۆڕەکان بە شێوەیەکی باو هێرش دەکرێنە سەریان و خاڵە لاوازەکانیان چین و لە کوێدا هەن، کە پێویستیە هەموو ئەندازیارێکی بواری نێتۆرک یاخود سایبەر شارەزابێت لەم بوارە.
ناوەڕۆکی کۆرسەکە لەگەڵ مەنهەجی سیسکۆ (200-301 CCNA) هاوتەریبە، ئەمەش وایکردووە کە گونجتاو بێت بۆ شارەزابوون لە تۆڕەکتان و چۆنیەتی بەڕێوبردنیان و چاودێریکردنیان، وە سەرەتایەک بێلت بۆ ئامادەکاری بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی (Cisco CCNA 200-301).
خولەکە هەردوو لایەنی تیۆری و پراکتیک دەگرێتەوە، کە لایەنی تیۆری بە شێوەیەکی زۆر ورد باس دەکرێت کە بریتیە لەم خاڵانەی خوارەوە:
بەشی تێۆری:
- • نێتۆرک چییە و چۆن کاردەکەن
- • ئامێرەکانی نێتۆرک و ڕۆڵەکانیان لە نێتۆرکێکدا
- • پەیوەندی نێوان ئامێرەکان
- • جۆرەکانی نێتۆرک و تۆپۆلۆجیەکان
- • مۆدێلەکانی نێتۆرک و شارەزابوونیان
- • پرۆتۆکۆڵی ناو نێتۆرک وچۆنیەتی کارکردنیان
- • پرۆتۆکۆڵی لایەری سێیەم (IP Address and Subnetting)
- • بابەتەکانی لایەری دووەم
- • خاڵە لاوزەکانی ناو نێتۆرک و چۆنیەتی دۆزینەوە و پاراستنیان
- • چؤنیەتی ناردن و گواستنەوەی داتا لە ناو نێتۆرکدا
بەشی پراکتیکی:
بەشی پراکتیکی (15) وانە لەخۆدەگرێت، کە دیزاین کراون بۆ ئەوەی وردە وردە کاراماییەکان لە ڕێکخستنە بنەڕەتییەکانەوە تا تۆپۆلۆجی تۆڕە ئاڵۆزەکان بنیات بنێت . خوێندکاران کار لەسەر سیناریۆی جیهانی ڕاستەقینە(World Real) دەکەن بۆ بەهێزکردنی زانیاری و چۆنیەتی بنیاتنانی نێتۆرکێکی فراوان لە بەڕێوبردن و چاودێریکردن و پاراستنی. ئەمە جگە لەوەی ڕاهێنان بۆ دۆزینەوەی کەلێن و پاراستنی لە خۆ دەگرێت.
لە کۆتایی ئەم خولە فێرخوازان شارەزادەبن لە:
تێگەیشتن لە چەمکەکانی نێتۆرک کە لەگەڵ ( 200-301 CCNA )دا هاوتەریبە.
شارەزابوون لە ئامێرەکانی ناو نێتۆرک و چۆنیەتی پەیوەندیکردنیان.
شارەزابوون لە دیزاینکردنی نێتۆرک لە سادەوە بۆ ئاڵۆز.
شارەزابوون لە پرۆتۆکۆڵ و تەکنەلۆجیاکانی ناو نێتۆرک.
شارەزابوون لە کەلێنەکانی پرۆتۆکۆڵ و ئامێرەکانی ناو نێتۆرک.
شارەزابوون لە پاراستن و دۆزینەوەی کەلێنەکانی ناو نێتۆرک.
ناوەڕۆکی خولەکە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستتانداردەکان و پێشتکەوتنی بوارەکە و ئامانجەکانی کۆرسی ستانداردی CCNA هاوتەریب بمێنێتەوە.
ئەم خولە تایبەتە بۆ خوێندکارانی ئایتی و خوێندکارانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئەوانەی خۆیان بۆ بڕوانامەی وەک سیسکۆ CCNA ئامادە دەکەن. زەمینەسازی بۆ تێگەیشتن لە کارەکانی نێتۆرک، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و تەکنیکەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان دادەنێت، کە بۆ بوارە جیاوازەکانی پەیوەست بە ئایتی زۆر گرنگن. جا تۆ بەدوای پیشەیەکدا دەگەڕێیت لە بەڕێوەبردنی تۆڕ، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، یان هاککردنی ئەخلاقی، ئەم کۆرسە ئەو زانیارییەی کە پێویستن بۆ ئەوەی لەم بابەتانەدا سەرکەوتوو بیت، پێتدەبەخشێت.